499 ئابوری

عێراق بڕی فرۆش و داهاتی نه‌وتی ئاشكرا كرد

03:38 - 25/12/2021

"زه‌مه‌ن"


وەزارەتی نەوتی عێراق، بڕی هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وتی له‌ مانگی رابردوودا ئاشكرا كرد و داهات نزیكبوه‌ته‌وه‌ له‌ حه‌وت ملیار دۆلار.



ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق، رایگەیاند، بەپێی ئامارە کۆتاییەکانی کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق-سۆمۆ، بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو لە مانگی ئۆکتۆبەری رابردوودا گەیشتە 98 ملیۆن و 192 هەزار و 317 بەرمیل نەوت؛ داهاتی ئەو نەوتەش گەیشتە 7 ملیار و 610 ملیۆن و 850 هەزار دۆلار و هەر بەرمیلێک نەوتی خاو بە 77.510 دۆلار فرۆشراوه‌.



تێکڕای نەوتی خاوی هەناردەکراو لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی رابردوودا گەیشتە 95 ملیۆن و 860 هەزار و 149 بەرمیل، لە کێڵگەکانی کەرکوکیشه‌وه‌ بۆ بەندەری جەیهان هه‌نارده‌ی نه‌وت گەیشتوه‌تە دوو ملیۆن و 32 هەزار و 685 بەرمیل.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن