فیستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ده‌بی له سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت
10:54 - 24/12/2021
كولتوری زه‌مه‌ن - سلێمانی
بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری
و هونەری سلێمانی، لەژێر ناونیشانی " رێژنە بارانی وشە لەیادەوەری دنیادا دەمانژێنێتەوە"
یەكەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەدەبی رێكدەخات.
د.موحسین ئه‌دیب، به‌رێوه‌به‌ری
گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر، به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند؛ كه جۆری فیستیڤاڵه‌كه؛
فیستیڤاڵی گرنگە‌و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت
و لە هەر چوار پارچەی كوردستان و ئەوروپاوە ئەدیب و نووسەران بەشدارن.
ئه‌دیب، ئه‌وه‌شی خسته روو
كه هەوڵیان داوە هاوسەنگی لەنێوان تەمەن و رەگەز و شارەكان دروست بكەن، له‌و رووه‌وه
وتی" كوردەكانی ئەوروپا و ئەو ئەوروپییانەش بەشدارن كە فێری كوردی بوون و خزمەتی
بواری ئەدەبی كوردیان كردووە."
لەفیستیڤاڵەكەدا چەند دیدارێكی
ئەدەبی بۆ شیعر‌و رۆمان و شانۆ‌و چیرۆك و لێكۆڵێنەوەی گشتی بەڕێوەدەچێت و فیستیڤاڵەكە
ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و لەبەرواری 26-27-28/ 12/2021 لەسەعات 10ی پێش نیوەڕۆو
تاوه‌ك و 02:30 دوانیوەڕۆ لەتەلاری هونەر بەڕێوەدەچێت.