ئهردۆغان: چییە بەڕێزم، سوو کەم دەکەینەوە؟ چاوەرێی شتێکی دیکە لە من مەکەن
04:38 - 20/12/2021
"زەمەن"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب
ئەردۆغان رایگەیاند ''چییە بەڕێزم، رێژەی سوو کەم دەکەینەوە؟ چاوەرێی شتێکی دیکە
لە من مەکەن. وەک موسڵمانێک بەردەوام دەبم لە ئەنجامدانی ئەوانەی پێویستن''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی
بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی خەڵاتەکانی بڵاوکردنەوەی زانستی ٢٠٢١ کە لە کۆشکی
دۆڵمەباهچە لەلایەن وەقفی بڵاوکردنەوەی زانست سازکرابوو، وتارێکی پێشکەش کرد و
تیایدا باسی لەوە کرد کە وەک شوێنکەوتەی ئایینێک کە یەکەم فەرمانی
"خوێندن"ە بە پێویستی دەزانێت پەروەردە و فێرکردن لە چەقی ژیاندا جێگیر
بکرێت.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد لە
کاتێکدا ژمارەی گەشەسەندن، بەرهەمهێنان و رەخساندنی هەلی کاریان ئاماژە بە
سەرکەوتنی وڵاتەکەیان دەکەن لەسەر ئاستی جیهان، "پێویستە ئەو بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەیەی لە بەهای دراودا
روو دەدات لەو چوارچێوەیەدا هەڵبسەنگێنین. چییە بەڕێزم، رێژەی سوو کەم دەکەینەوە؟
چاوەرێی شتێکی دیکە لە من مەکەن. وەک موسڵمانێک بەردەوام دەبم لە ئەنجامدانی
ئەوانەی پێویستن. حوکمەکە ئەمەیە''.
سەرکۆماری تورکیا، وتیشی: لە کاتێکدا جیاوازی نێوان رێژەی سوو و رێژەی هەڵئاوسان لە
وڵاتانی پێشکەوتوو و ئەوانەی لە پێشکەوتندان ١٠ هێندەیە، ئەو دابەزاندنە
سنووردارەی سوو کە ئەنجامیانداوە نابێتە هۆکاری ئەو تابلۆیەی هەیە.
وتی: ''تەماشای ئەمریکا،
ئەورووپا بکەن. هەمووی دۆخیان کارەساتبارە. لە جوگرافیاکەماندا ئەوەی لە پشت دوو
سەدە شەڕکردنەوەیە ئەمڕۆش لە پشت پێشهاتەکانەوەیە. هۆکاری رێگرتن لە هەوڵەکانی
گەشەی کۆمارەکەمان لە مێژووی یەک سەدەی رابردوودا هەرچییەک بێت، هۆکاری ئەم
پێشهاتانەش هەر ئەوەیە''.
وتهكانی ئهردۆغان له بهرامبهردا لایهنهكانی ئۆپۆزسیۆندایه، كه رهخنهی لێدهگرن لهسهر دابهزاندنی بههای سوودی لیره، كه بههۆیهوه بههاكهی رۆژ له دوای رۆژ زیاتر له دهستدهدات.