هەواڵى دڵخۆشکەر لەبارەى هاتنى ٢٠٠ ملیارەکە
10:48 - 20/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
ڕاوێژکاری دارایی
مستەفا کازمی لەسەر نەناردنی 200 ملیارەکە بۆ هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، کێشەیەکی
تەکنیکییە و ناردنی پارەکە تاوەکو پەسەندکردنی بودجەی 2022 بەردەوام دەبێت.
مەزهەر محەمەد
ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئەمە چەند جارێکە دووبارە دەبێتەوە
و ڕێوشوێنێکی کارگێڕیانەیە لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی عێڕاق و هەرێم."
وتیشى، "كێشهى
نهناردنى 200 ملیارهكه بۆ ههرێم تهكنیكیه بههۆى كۆتاییهاتنى ساڵى داراییه".
ئەو راوێژکارەى کازکى پێى وایە، "هیچ کێشەیەکی سیاسی نییە، بەڵکو کێشەیەکی
تەکنیکییە، چونکە ڕێککەوتنێک هەیە لەنێوان بەغدا و هەرێم بۆ ناردنی ئەو پارەیە، سەبارەت
بە وادەی ناردنی پارەکەش وەزارەتی دارایی دەزانێت و من ئاگاداری نیم."
سەبارەت بەوەی کە
ناردنی پارەکە تا کەی بەردەوام دەبێت، باسی لەوەکرد، "لە کۆتایی ساڵدا یاسای
بوجەی حکومەتی عێڕاق کۆتایی دێت و تاوەکو یاسای بودجەی ساڵی 2022 پەسەند دەکرێت بەگوێرەی
یاسای کارگێڕی مانگانە 1 لەسەر 12ی خەرجییەکان خەرج دەکرێن و ناوەستن، حکومەتی عێڕاقیش
جیاوازی ناکات لەنێوان پارێزگاکاندا بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران."