جیهان

چارەسەرێك بۆ شەکرە دۆزرایه‌وه‌

07:01 - 19/12/2021 4371 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن_یادگار عه‌لی


پاش ١٥ ساڵ هەوڵ و کۆششی بەردەوام، دکتۆر دۆگلاس میڵتۆن، تەکنیکێکی چارەسەری بۆ جۆری یەکەمی نەخۆشی شه‌كره‌ دۆزیوەتەوە و بوو بە باوکی چارەسەری ئەو جۆرەی شەکرە.


نەخۆشی شەکرە دوو جۆری هەیە، جۆری دووەمیان پشت بە ئەنسۆلین نابەستێت، بەڵام جۆری یەکەمیان بە نەخۆشی گەنجان ناسراوە و پشت بە ئەنسۆلین دەبەستێت، لە جۆری یەکەمدا، خانەکانی پەنکریاس دەوەستن و لە بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین دەکەون، لەبەر دوو هۆکار:
١. هێرشی خانەکانی کۆئەندامی بەرگریی بۆی.
٢. هۆکارە بۆماوەییەکان دەبنە هۆی گرفت بۆ جیناتەکانی ئەو خانەیە.


دکتۆر دۆگلاس میڵتۆن زانایەکی زانکۆی هارڤاردی ئەمەریکیه‌، کوڕەکانی هەر لەمنداڵییەوە دووچاری هەمان ئەو جۆرەی نەخۆشی شەکرە هاتبوون، لەتاقیگەکەی خۆی زۆر پشکنینی بۆ دەکردن، توێژینەوەی لەسەر ئەنجام دەدان، لەکۆتایی گەیشت بە ئەنجام و چارەسەر.


چارەسەرەکە بەبەکارهێنانی خانەرەگییە بنەڕەتییەکان دەبێت، وەک بوارێک بۆ دروستکردنەوەی ئەنسۆلینی تەندروست بۆ جەستە و ئەنجامدانی ڕۆڵ و ئەرکەکانی خۆی لە خوێندا.


ئەمە تەنها بیرۆکەیە و لەسەر کۆمەڵێک مشک تاقیکراوەتەوە، ئەنجامی سەرسوڕهێنەری بەدەستهێناوە. مشکەکان دووچاری شەکرە هاتبوون، بەوەرگرتنی ئەو چارەسەرە ئاستی شەکرەیان گەڕاوەتەوە ڕێژەی ئاسایی پێش تووشبوونیان، هەروەها هەمان ئەزموون لەسەر مرۆڤیش تاقیکراوەتەوە، تەنها لەسەر یەک مرۆڤ، دەرکەوتووە کە بەتەواوی چارەسەر بووە و نەخۆشیەکەی تێپەڕاندووە و جارێکی تر گەڕاوەتەوە بۆ ژیان.

ئەو چارەسەرە لەچوارچێوەی ئەزموونیدایە و بڕیارە لەسەر مرۆڤ بەشێوەیەکی فراوان ئەزموون بکرێت.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە ساڵی ٢٠١٩، تەنها دەرمانە بەکارهاتووەکان بۆ چارەسەری نەخۆشی شەکرە، ڕاستەوخۆ هۆکاری مردنی ١.٥ ملیۆن کەس بوون لە جیهان. لە ساڵی ٢٠١٢، ڕێژەی بەرزی گڵۆکۆز لە خوێن بووەتە هۆی مردنی ٢.٢ ملیۆن کەس.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن