قوباد تاڵه‌بانی: داوای لێبوردن لە خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكەم
06:44 - 28/11/2021
"زه‌مه‌ن"
قوباد تاڵه‌بانی
رایگه‌یاند: وێنه‌ی ئاڵاكه كۆن بوو هه‌ڵه‌یه‌ك بوو به‌سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مانیشدا
تێپه‌ڕی، داوای لێبوردنیشی له خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی كرد.
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی به‌شداری له كۆنفرانسی یه‌كسانی
جێنده‌ری و ستراتیژییه‌تی به‌هێزی پێگه‌ی ژنان، له هه‌ولێر، وتارێكی پێشكه‌شكرد.
له‌باره‌ی به‌كارهێنانی
تۆمه‌تباركردنی خوێندكارانی زانكۆ بهوه‌ی سوكایه‌تیان به ئاڵای كوردستان كردووه،
قوباد تاڵه‌بانی وتی: لەبری ئەوەی ئێمەی حكومەت لە خوێندكاران نزیك
ببینەوەو لێیان تێبگەین، هەوڵی هێوركردنەوەیان بدەین، دەچین ڤیدیۆیەكی كۆن دەهێنین‌و
خوێندكاران تۆمەتبار دەكەین بەوەی سوكایەتییان بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان كردووە، بەبێ
ئەوەی خۆمان ماندوو بكەین‌و بەدوای راستی ئەو ڤیدیۆیەدا بگەڕێین، هێندەی تر خوێندكاران
لەخۆمان توڕە دەكەین.
وتیشی: ئەم هەڵەیە نەك تەنیا بەسەر حكومەت یان
مندا، بەڵكو بەسەر پەرلەمانیشدا تێپەڕیوە. بچوكترین شت كە بتوانین ئێستا بیكەین، داوای لێبوردنە لە
خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی‌و خوێندكارانی سەرجەم زانكۆكانی تر.. بۆیە لێرەوە داوای لێبوردنان لێدەكەم.
قوباد تاڵه‌بانی،
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كچانی زانكۆ سه‌لماندیان بۆ داواكردنی داواكارییه‌كانیان، له‌گه‌ڵ
كوڕان هیچ جیاوازییه‌كه‌یان نییه.
جێگری سه‌رۆكی
حكومه‌ت راشیگه‌یاند: باوه‌ڕی ته‌واوم به یه‌كسانی جێنده‌ری هه‌یه و وه‌ك جێگری
سه‌رۆكی حكومه‌تیش له‌و قسه‌یه‌ی خۆم په‌شیمان نیم كه وتوومه، پیاوبه توندوتیژی
دژی ژنان مه‌كه، وتیشی: باوه‌ڕی ته‌واوم به ئازادی راده‌ربڕین هه‌یه‌و پێویسته
یاساكانی كۆمه‌ڵگا بۆ پرسه گرنگه‌كان بگۆڕین و وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و
خوێندنی باڵا‌و رۆشنبیری و ئه‌وقاف رۆڵی گرنگیان هه‌بێت له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك
له بواری مافه‌كانی ژناندا.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، به ئاماده‌بوانی وت زۆربەتان ئەو
تیشێرتەتان لەبیرە كە دوو ساڵە لەمەوبەر لەبەرمكرد، زۆرێك رەخنەی ئەوەیان لێگرتم كە
دەستەواژەیەكی پیاوسالاریم تێدا بەكارهێناوە.
وتیشی: لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن هەندێك لە كەسانی ئاسایی‌و تەنانەت
كەسانی نوخبەشەوە، وێنەكەی من لەگەڵ وێنەی ئەو كچە ئازایانەی خوێندكارانی زانكۆی
سلێمانی‌و زانكۆكانی تر، بڵاویانكردەوە، كە بە گازی فرمێسك‌ڕێژ یان هەر هۆكارێكی تر
برینداربوون.
به‌وته‌ی قوباد تاڵه‌بانی، ئەو شێرە كچانەی كە لە خۆپیشاندانی رۆژانی
رابردووی سلێمانی‌و شارەكانی تردا برینداربوون، لەبەرئەوەی بریندارنەبوون كە كچن،
بەڵكو لەبەرئەوە برینداربوون كە خۆپیشاندەر بوون، واتە پەیوەندی بە توندوتیژی دژی
ژنانەوە نەبوو.
وتیشی: كچانی زانكۆی سلێمانی سەلماندیان لەپێناو داوا رەواكانیان هیچ فەرقیان
لەگەڵ كوڕاندا نییە، بگرە دەتوانن لەوان ئازادتریش بن.