زانكۆی سلێمانیش دهوامی راگرت
08:00 - 26/11/2021
زهمهن_سلێمانی
سهرۆكایهتی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا بۆ ماوهی چوار رۆژ دهوام
رابگرێت.
له راگهیهنراوێكدا زانكۆی سلێمانی بڵاویكردهوه، پاش
وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجوومەنی زانکۆ و گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵاو توێژنەوەی
زانستی، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە دراوە بە ئەنجوومەنی زانکۆمان، بڕیار درا بە
درێژکردنەوەی ڕاگرتنی خوێندن بۆ ماوەی چوار رۆژی تر لە زانکۆی سلێمانی
لەبەرواری 28/11/2021 تا رۆژی چوار شەممە 1/12/2021 لەسەرجەم کۆلێژو بەشەکانی
زانکۆی سلێمانی دەوام رادەگیرێت.
پێشتریش زانكۆی ههڵهبجه
رایگهیاند، بەمەبەستی هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکاران و دابینکردنی
پێداویستییە هەنوکەییەکانی بەشە ناوخۆییەکان، بۆ ماوهی چوار رۆژ دهوام له
زانكۆكه رادهگیرێت.