یەکێتی لەبارەی لەدەستدانی کورسییەک لە هەڵبژاردنەکان ڕوونکردنەوە دەدات
09:12 - 25/11/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی
یەکێتی له خورماتوو لەبارەی دەنگۆی لەدەستدانی کورسییەکی هاوپەیمانیی کوردستان لە
سەڵاحەدین ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە.
کەریم
شکور، لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویكردهوه، "ھەندێک ھەواڵی
چەواشەکارانە لە چەند پەیجێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ھاوپەیمانیی کوردستان کورسی
پارێزگای سەڵاحەدینی لەدەستداوە."
ئاماژەی
بەوەشکردووە، " خەڵکی خۆمان دڵنیادەکەینەوە کە سەرلەبەری ئەو ھەواڵانە
ناراستن و دوورن لەراستییەوە، دەنگی ئێمە بە ئەلیکترۆنی و ژماردنی دەست ھاوتابووە
و ھیچ کێشەکی نییە."
دهشڵێت،
" دووبارە دڵنیابن کە ھاوپەیمانیی کوردستان خاوەنی کورسی سێیەمی بازنەی
دووی پارێزگای سەڵاحەدینە."