سبەی کۆچبەرە کوردەکانی لیبیا دەگەنەوە سلێمانی
01:05 - 25/11/2021
"زەمەن"
ژمارەیەک کۆچبەری کورد کە ماوەیەک لەمەوبەر رێگەیان لێ گۆڕابوو و لەشاری بنغازی لیبیا گیریانخواردبوو، سبەینێ دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.
كاوە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوەی عیراقەوە کرد و کیتابی رەسمی بۆ کردن کە بە هانایانەوە بچن.
وتی "جێگەی خۆشحاڵیە کە ئەمڕۆ ئەحمەد بەرواری بریکاری وەزیری دەرەوەی عیراق پەیوەندی پێوەکردم و پێیراگەیاندم کە دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر توانیان ئەو کوردانە لەوێ رزگاربکەن و بڕیارە سبەی ١٢/٢٦ بگەڕێنرێنەوە هەرێم و فڕۆکەکەیان لەسلێمانی دەنیشێتەوە".
ئەم کۆچبەرانە لە دوو مانگی ڕابردوودا واتە لە (27-9-2021 تا 25-11-2021) لە بارودۆخێكی سەخت و ناخۆشدا بوون.