350 تەندروستی

كۆمپانیای ئەسترازینكا دەرمانێكی بۆ خۆپارێزی لەكۆرۆنا ئاشكراکرد

10:31 - 25/11/2021


زەمەن-تەندروستی
كۆمپانیای ئەسترازینكا دەرمانێكی بۆ خۆپارێزی لەكۆرۆنا یاخود رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری راگەیاند.

بەرپرسانی كۆمپانیای ئەسترازینكا رایدەگەیەنن، دەرمانە نوێکە ناوی "ئیفۆ شێڵدە" و پێكهاتووە لەتێكەڵەیەكی دژەتەن و بەڕێژەی لە 88% پارێزگاری دژی تووشبوون بەكۆرۆنا بۆ شەش مانگ دابین دەكات.

دەرمانەکە لەشێوەی دەرزیە و بەیەكجار بەكاردەهێنرێت و بەم نزیكانە دەخرێتە بازاڕەوە بۆ ئەو كەسانەی لەشیان وەڵامی ڤاكسینەكان ناداتەوە بەشێوەیەكی پێویست.

كۆمپانیاکە ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی لێكۆڵینەوەكان لەسەر ئەو تووشبووانەی نیشانەكانیان مام ناوەند و سووك بووە بەكارهێنانی ئەو دەرمانە بەڕێژەی لە 88% ڕێگری دەكات لەتوندبوونەوەی نیشانەكان ئەگەر تووشبوەكە لەماوەی سێ ڕۆژ لەدەركەوتنی یەكەم نیشانە دەرمانەكە بەكاربهێنێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن