عیراق

موقتەدا سەدر هۆشدارى دەدات

09:44 - 22/11/2021 57 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_عێراق


رێبەرى رەوتى سەدر هۆشدارى دەدات کە نابێ دەستوەردان لە کاری دادوەری و دادگە بکرێت لە پرسی پەسندکردنی ئەنجامەکان کە کەسانێک دەیانەوێ بیانگۆڕن.


موقتەدا سەدر رێبەرى رەوتى سەدر لە هەژماری خۆیدا لە تویتەر رایگەیاند: "ئێمە بەوپەڕی شانازیی و سەربەرزییەوە دەڵێین، کاری کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە هەموو وردەکارییەکەوە بێگەرد و ورد و پیشەگەرانەیە؛ بۆیە دەستوەردان لە کاری کۆمیسیۆن رەتدەکەینەوە؛ هاوکات جەختدەکەینەوە لە سەلامەتیی کارمەندانی کۆمیسیۆن".

سەدر دەشڵێت، "هەموو گوشارە سیاسی و ئەمنییەکان کە دەخرێنەسەر کۆمیسیۆن لە یەکەم رۆژی کارکردنییەوە تاوەکو ئەمڕۆ رەتدەکەینەوە؛ بە شکۆ و رێزەوە پاڵپشتیی لە هەڵوێستە پیشەیی و بێگەردەکانی کۆمیسیۆن دەکەم؛ بۆیە سوپاسی هەموو ئەندامانی کۆمیسیۆن دەکەم، بەتایبەت برامان دادوەر جەلیل عەدنان خەلەف (سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق)".

رێبەری رەوتی سەدر هۆشدارى ئەوە دەدات کە "نابێ دەستوەردان لە کاری دادوەری و دادگە بکرێت لە پرسی پەسندکردنی ئەنجامەکان کە کەسانێک دەیانەوێ بیانگۆڕن بۆ ئەوەی بتوانن رکابەریی گەورەترین فراکسیۆن بکەن بەمەبەستی رێگرتن لە حکومەتی زۆرینە کە نیگەرانبوون لە ئاماژەکانی دەرکەوتنی".

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراقە کە لە رۆژى ١٠ى ١٠ى ئەمساڵ بەڕێوەبەچوو و توانى 73 کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن