1864 کوردستان

شەپۆلێکی بارانى بە لێزمە و ھەورە تریشقە هەرێم دەگرێتەوە

12:27 - 21/11/2021

زەمەن_هەرێمى کوردستان

بەپێى پێشبینییە کەشناسییەکان، ئەمشەو تاوەکو سەبى ئێوارە، شەپۆلێکی بەلێزمەی بارانبارین و ھەورە تریشقە بەشێک لە ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە.


ئاراس جەبار شارەزاى کەشناسى لە هەرێم لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی شێدار لە باشوری رۆژئاوای عێراقەوە، کاتەکانی ئەمشەو تا سبەی ئێوارە،  بەتایبەت ناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی پچر پچری بارانبارین و ھەورە تریشقە وە ھەندێک کات ئاستی بارانبارین زیاددەکات بۆ لێزمە باران.

ئاماژەى بەوەشکردووە، شەپۆلەکە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی لێدەکەوێتەوە بەشێوەی کاتی و  بەرزترین پلەکانی گەرما بەرێژەی ٢ تا ٣ پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە لەم ناوچانەدا نزمدەبنەوە.

بەپێى پێشبینییەکان، کاریگەری ئەم شەپۆلە کاتەکانی ئێوارەی سبەی لاواز ئەبێت و لەشەودا لە ئەنجامی بەرزی رادەی شێ و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لەبەشی ھەرە زۆری ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان تەم و مژ دروست ئەبێت و مەودای بینین کەمدەبێتەوە تا کاتەکانی پێش نیوەرۆی رۆژی سێشەممە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن