3569 تەندروستی

چۆنێتی دەستنیشانکردنی نەخۆشی شەکرە و جۆرەکانی

10:08 - 21/11/2021

زەمەن-ندروستی

نیشانەی هەموو جۆرەکانی شەکرە نزیکن لەیەکەوە، کەسەکە هەست بە هیلاکی و زوو برسیبون و دەم ووشکبون و زۆر میزکردن و تەڵخبونی بینین و درەنگ سارێژبونی برین ئەکات.

 

ئەگەر شەکرە چارەسەر نەکرێ دوور نیە ببێتە هۆی گیرانی خوێنبەرەکانی جەستە و زەبحە و جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک، گیرانی خوێنبەرەکانی قاچ ئەبێتە هۆی برینی شەکرە و گانگرین، بەهۆی فڕێدانی پڕۆتینی زیادە لەڕێگەی گورچیلەوە شەکرە دەبێتەهۆی لەکارکەوتنی گورچیلە و هەوکردنی میزەڕۆ، ماکەکانی تری شەکرە بریتین لە تێکچونی تۆڕەی چاو و کزبونی بینین و سڕبوون و تەزینی دەست و قاچەکان و پێی شەکرە و وشکبونی پێست و کەڕووی قاچ. ئەو کەسانەی بۆ ساڵانێکە شەکرەیان هەیە و شەکرەکەیان کۆنتڕوڵ نیە تووشی خەمۆکی و لەبیرچونەوە ئەبن.

 

شەکرەی سکپڕی ئەگەر کۆنتڕوڵ نەبێت دوورنیە ببێتە هۆی زوولەدایک بوونی مناڵ، کێش زیادبوونی مناڵ، زیادبوونی ئاوی دەوری مناڵ، مردنی مناڵ لەناو سکی دایک.

 

هیچ یەکێک لەم ماکانەی شەکرە دروست نابن ئەگەر شەکرەکە کۆنتڕۆڵ بێت.

 

بۆ دەستنیشان کردنی شەکرە پێویستە نیشانەکان هەبن لەگەڵ دوو فەحسی شەکرە کە بەرزبێت، بەوپێیەی فەحسی شەکرە بەبێ نان خواردن تا 100 ئاساییە، 100-120 پێش شەکرەیە، لە 120 زیاتربێت شەکرەیە. 2 سەعات دوای نان خواردن تا 140 ئاساییە، 140-200 پێش شەکرەیە، لە 200 زیاتر بێت بە شەکرە حساب ئەکرێت.

فەحسی سێ مانگی شەکرە (فەحسی تراکمی، شەکری خەزنکراو) لە 6.5٪ زیاتر بێت بە شەکرە ئەژمارئەکرێت. لە حاڵەتی شەکرەی سکپڕی زیاتر پشت بە فەحسی شەکراوەکە دەبەسترێ، لەکاتی سکپڕی شەکرەی پێش نان خواردن نابێت لە 95 زیاتر بێت، دوای نان خواردن لە 130زیاتر بێت ئاسایی نیە..

د.داهات حوێزی
پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن