مووچەی مانگی (٧)
01:54 - 27/07/2026
زەمەن_هەواڵ
«زەمەن» زانیویەتی ئەو تیمە تەکنیکییەی وەزارەتی دارایی کە بەمەبەستی ڕادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت لە بەغدایە، هێشتا نەگەڕاونەتەوە.
سەرچاوەکەی «زەمەن» ئاشکراشی کرد لە 80%ـی کارەکانی وردبینی لە لیستی مووچە بەبێ کەموکوڕی تەواو بووە و ئەمڕۆ دووشەممە پڕۆسەی وردبینی لە لیستەکە کۆتایی پێدێت.