869 تەندروستی

چەند رێنماییەکی تەندروست بۆ ژنانی دووگیان

01:12 - 20/11/2021

زەمەن-تەندروستی

بەهۆی گۆڕنکاری هۆڕمۆنەکان و گەشەی كۆرپەلەوە لە  كاتی دووگیانیدا و زیاد بوونی  کێشەوە، خانمان ڕووبەڕووی زۆرێك لە گۆڕانكاری و ئازار دەبنەوە، یەكێك لەوانە ئازاری پشتە.

پێویستە خانمانی دووگیان ئاگاداری ئەم ڕێنماییانەبن، كە بەهۆی زیادبوونی كێش و كرژبوونی ماسولكەكانەوە تووشی  ئازاری  پشت دەبنەوە.

١- نەوەستانی زۆر بە پێوە، چونكە دەبێتە هۆی ئازاری پشت، لایەنی كەم لەكاتی وەستاندا هەوڵبدەن قاچتان بە بڵاوی ڕاگرن یاخود یەكێك لە پێیەكانتان بە بەرزی لەسەر شتێك ڕاگرن، تا زیانی بۆ پشتتان نەبێت.

٢- لەپێكردنی پێڵاوی فلات‌ و جلوبەرگی گونجاو فراوان ، چونكە یەكێكە لە هۆكارەكانی دروستبوونی ئازاری پشت.

٣- كاتێك ڕوو وەردەگێری بە تەواوی لەشت وەربگێرە تا زیان بە پشتت نەگات، هەوڵبدە نەنوشتێیتەوە ئەگەر ناچار بوویت دانیشە پاشان هەر كارێكت ویست ئەنجامی بدە.

٤- پاڵكەوتن بەشێوەیەكی گونجاو، چونكە پاڵكەوتن لەسەر پشت دەبێتەهۆی دروست بوونی ئازار، كاتێك دەكەویتەسەر لاش هەوڵبدە پشتیەك بكەیتە نێوانی ڕانەكانت.

٥- لەڕێگەی ڕاهێنەری شارەزاوە، هەفتانە چەند جارێك ڕاهێنان بكە وەك مەلە و ڕۆیشتن بە پێی .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن