بەم رێگایانە چارەسەری کۆکە بکە بەبێ بەکارهێنانی دەرمان
09:38 - 20/11/2021
زەمەن-تەندروستی
ئەگەر بەدەست (کۆکە)ەوە گیرتخواردووە و ناشتەوێت دەرمان بەکاربێنیت، دەتوانیت سوود لەم چارەسەرە سروشتییە وەربگریت:
-یەک ئەنەناس، بیهارە تا ببێت بە شەربەت
-قاشێک لیمۆ
-نیوکەوچکی چا بیبەری توون
-کەوچکێکی چا هەنگوین
-کەوچکێکی زەڵاتە زەنجەبیل
-۳ گەڵای نەعنای هاڕاو
ئەم پێکهاتانە تێکەڵ بکە و گیراوەیەکی لێ دروست بکە، ڕۆژانە ۳ جار، هەر جارەی پەرداخێک لەمە بخۆرەوە تا کۆکەکەت نامێنێت.
تێبینی: لەڕووی زانستییەوە، کۆکە پێویستی بەچارەسەر نییە، چونکە کۆکە پرۆسەیەکی فیسیۆلۆجییە بۆ پاککردنەوەی ئەو پیسیانەی لەناو قوڕگ و سییەکاندایە. بەبەکارهێنانی دەرمان، ڕێگەدەدەیت بەکەسپ کردن و هێشتنەوەی پیسیی لەناو سییەکاندا. بۆیە لەهەندێک حاڵەتی دیاریکراودا نەبێت، کە پزیشک بڕیاری لێدەدات، پێویست ناکات دەرمانی بۆ بەکاربێنیت.
د. یاداشت ساڵح
پسپۆڕی گشتی نەخۆشییەکان