بۆچی پێویستە لە وەرزی سەرمادا پرتەقاڵ زۆر بخورێت، سوودەکانی چین؟
10:49 - 18/11/2021
زەمەن-تەندروستی
لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما خواست لەسەر خواردنی پرتەقاڵ زیاد دەبێت و تام و چێژێکی خۆشی هەیە.
پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و سی و لە وەرزی سەرمادا بەهۆی دابەزینی ئەو رێژەی ڤیتامینە پێویستە گرنگی بە خواردنی بدرێت، هەروەها ماددەی دژە ئۆکسانیشی تێدایە.
پسپۆڕان دەڵێن، پرتەقاڵ چەندین سوودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە لەوانە: -
- بەهۆی ماددەی فلادونوید تێیدا زەخت هاوسەرنگ دەکات و رێژەی کۆلیستڕۆڵ دادەبەزێنێت.
- بۆ ژنانی دووگیان و جوانی پێست و قژ بەسوودە و قەبزی ناهێڵێت.
- بەرگری لەش بەهێز دەکات لە دژی ئەنفلۆنزا و پەتا وەرزییەکان.
- بەهۆی ترشی فولات و فولیک مێشک بەهێزدەکات و یادەوەریش.
- دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و خواردن زوو هەرس دەکات.