وەزیری کۆچ و کۆچبەران: خراپترین مامهڵهی نامرۆڤانه لهگهڵ كۆچبهران دهكرێت
09:27 - 18/11/2021
"زهمهن"
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، رایگەیاند،
پەنابەره عێراقییهكان لەسەر سنووری نێوان بیلاڕوسیا-پۆڵەندا بوونەتە قوربانیی
ململانێی سیاسیی نێوان یەکێتیی ئەوروپا و بیلاڕوسیا، وتی: رووبهرووی خراپترین مامەڵەی نا مرۆڤانه بوونهتهوه.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق
بڵاویکردەوە، ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەران پێشوازیی کردووه لە ڤێلا ڤاریۆلا
باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، و شاندی یاوەری.
لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی
پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و یەکێتیی ئەوروپا لە بوارە جیاجیاکان و
هەنگاوەکانی پەرەپێدانیان کراوه، هەروەها تاوتوێی پرسی هاوڵاتییانی عێراق کراوه
کە لە ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەورووپادا گیریان خواردووە بەتایبەت ئەو کەسانەی کە
لەسەر سنووری بیلاڕوسیان لەگەڵ ئەو نەهامەتییانەی لە میانی کۆچکردنی نایاساییدا
رووبەڕوویان دەبێتەوە.
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق
رایگەیاندووه، پەنابەره عێراقییهكان لەسەر سنووری نێوان بیلاڕوسیا-پۆڵەندا
بوونەتە قوربانیی ململانێی سیاسیی نێوان یەکێتیی ئەوروپا و بیلاڕوسیا و رووبەڕووی
خراپترین شێوەی مامەڵەکردنی دوور لە بنەماکانی مرۆڤایەتیی و نێودەوڵەتیی بوونەتەوە.
ئیڤان فایەق راشیگەیاندووه،
حکومەت لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی خێزانە عێراقییەکان کە بوونەتە قوربانی دەستی
قاچاخچییەکان، سەرجەم گەشە راستەوخۆکانی بۆ بیلاڕوسیا راگرت.
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق
هاوکات گەڕانەوەی زۆرەملێی هاوڵاتییانی عێراقی لە دەرەوەی وڵاتەوە رەت کردەوە.
مانگی ئابی رابردوو، حکومەتی
عێراق گەڕانەوەی ٦٩٠ هاوڵاتیی لە سنووری نێوان بیلاڕوسیا و لیتوانیا، رۆژهەڵاتی
ئەورووپا راگەیاند.