کوردستان

وادەى شەپۆلێکى دیکەى باران بارین راگەیەنرا

02:03 - 14/11/2021 2202 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_هەرێمى کوردستان

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا شەپۆلێکی بارانى پچڕ پچڕ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بارانێکی کەم بۆ مامناوەند دەبارێت. 

ئاراس جەبار، کەشناسیی دیاری هەرێمی کوردستان لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ دووشەممە لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور لەسەر ئاسمانی ھەرێم دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو، لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا شەپۆلێکی پچر پچر بەشێوەی بارانێکی کەم ھەندێک کات بۆ مامناوەند ناوچەکە دەگرێتەوە". 

دەشڵێت، "لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان کاریگەری زیاتر ئەبێت بەرێژەی 0.5 تا 6 ملیمەتر ئەگەری بارانبارین ئەبێت و لەناوچەکانی دیکەدا کاریگەری لاوازتر ئەبێت بەرێژەی 0.2 تا 0.5 ملیمەتر ئەگەری باران ئەبێت". 

ئاراس جەبار باسی لەوەشکرد، بەرزترین پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 تا 2 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە؛ بەم شێوەیە ئەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ١٩ پلە ، ھەولێر ٢١ پلە ، دھۆک ٢٠ پلە ، ھەڵەبجە ٢٠ پلە ، کەرکوک ٢٣پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان ٢٤ بۆ ٢٥ پلە ئەبێت لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان ٢٠ بۆ ٢١ پلە ئەبێت ، خێرای با ئاسای بۆ مامناوەند ئەبێت بە ئاراستەی جیا جیا ١٥-٢٠کم/س .

بەپێى پێشبینییەکان، کاریگەری ئەم شەپۆلە کورت خایان ئەبێت و تا بەرەبەیانی رۆژی سێشەمە ١٦-١١-٢٠٢١ بەردەوامی ئەبێت و لەناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە کاتەکانی نیوەرۆی ھەمان رۆژ کۆتای پێدێت .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن