693 شیوازی ژیان

بۆچی کاتێک دەچیتە تەمەنی هەرزەکارییەوە، توڕەبوونت زیاد دەبێت و زوو هەڵدەچیت؟

11:58 - 20/10/2021

زەمەن-لایف ستایل
کاتێک منداڵ دەچێتە تەمەنی هەرزەکارییەوە، گۆڕانکاری لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە بەسەریاندا دێت و هەندێک کات دەبنە کەسێکی زۆر توڕە، بەمەش پێویستە دایکان و باوکان بە شێوەیەکی تەندروستانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.


هۆکارەکانی زۆر توڕە بوون لە تەمەنی هەرزەکاریدا:-

- نازانێت کاتەکانی چۆن دابەش بکات لەنێوان وانە خوێندن و وەرزش و چوونە دەرەوەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
- بەهۆی شاردنەوەی نهێنییەکانی ژیانیان ئەگەر لە رووی رۆمانسی بێت یاخود هاوڕێ یان تایبەت بە کەسایەتی خۆیان.
- ئەگەر خێزان و هاوڕێکانی پشتگوێیان خست، بەمەش تووشی توڕەبوونی زۆر دەبێت.
- ئەگەر خێزانەکەی بەشێوەیەکی دڕندانە یاخود خراپ مامەڵەی لەگەڵدا بکەن و رێگری زۆر شتی لێبکرێت.



بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتانە ئەم رێگایەنە بگرنە بەر لەوانە:-

- پێویستە لەسەر دایکان و باوکان هاوکاری منداڵەکانیان بکەن لە دابەشکردنی کاتەکانیان، بەوپێیەی بتوانن بخوێنن و کاتی خۆشیش بەسەر ببەن.
- دەبێت دایکان و باوکان هەوڵبدەن ببنە هاوڕیی منداڵەکانیان تاوەکو بتوانن نهێنییەکانی ژیانیان باس بکەن و نەترسن.
- فێریان بکەن کە بوێر بن و راستگۆ بن و هەر شتێکیان بەسەرهات باسی بکەن.
- رێگری هەمووشتێکیان لێ نەکرێت و ئەگەر هەڵەیەکیان کرد لێیان ببورێت و سەرزەنشت نەکرێن بەڵکو بە گفتوگۆ رێگای راستیان پێ نیشان بدرێت.
- با منداڵەکانیان هەموو شتێک بزانن و تاوەکو راست و هەڵە لێک جیا بکەنەوە.
- پێویستە دایکان و باوکان لەگەڵیاندا بچنە دەرەوەو کاتی خۆش بەسەر بەرن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن