كۆڵن پاوڵ به كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا
03:21 - 18/10/2021
"زه‌مه‌ن"
كۆڵن پاوڵ وه‌زیری پێشووتری ئه‌مریكا، به‌هۆی
ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له ده‌ستدا.
خێزانی كۆڵن پاوڵ، له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه،
كه ژه‌نه‌ڕاڵ كۆڵن پاوڵ، به‌یانی ئه‌مرۆ به كاتی ئه‌مریكا به‌هۆی كۆرۆناوه
گیانی له ده‌ستداوه.
كۆڵن پاوڵ، ساڵی 1937 له دایكبووه، یه‌كه‌م
ره‌شپێست بوو كه پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌ربگرێت، له ساڵانی 2001
بۆ 2005.
پاوڵ رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له شه‌ڕی 2003ی ئه‌مریكا
له عێراق، به‌و هۆیه‌وه لای خه‌ڵكی كوردستان و عێراق ناوێكی ناسراوه.