697 کوردستان

راگەیەنراوی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە كوشتنی كارمەندەكەی دەروازە سیتی

05:36 - 14/10/2021

زەمەن-

نووسینگەی بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بكوژی كارمەندەكەی دەروازە ستی كەسێكی ناسراوە و لە هەوڵی دەستگیركردنیدان.

نووسینگەی لیوا چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "سەبارەت بە ڕوداوەكەی شەوی ڕابوردوو كە بە داخەوە بوەھۆی كوشتنی (هە .م .كا ) لەدایكبوی ١٩٩٠و دانیشتوی گەڕەكی شەكرەكە، هەروەها كارمەندو سیكۆرێتی دەروازە سیتی، لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكەی لەگەڵ كەسێك دەبێتە شەڕیان و دواتر ئەوكەسە بە دەمانچە ھێرش دەكاتە سەری و برینداری دەكات و دواتر گیان لەدەست دەدات، بكوژی تاوانبار كەسێكی  ناسراوە و ناوو ناونیشانی زانراوە".

بەپێی راگەیەنراوەكە  "لە دوای ڕوداوەكەوە هێزە ئەمنییەكانمان لەهەوڵی دەستگیركردنی تاوانبارو بكوژەكەوەن تا  ڕاپێچی بەردەم یاسای دەكەین و لە كاتی دەستگیركردنی تاوانبارەكەدا وردەكاری و زیاتر دەخەینە ڕوو".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن