1324 کوردستان

تەواوی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان دەستیان لەکارکێشایەوە

06:55 - 13/10/2021

"زەمەن"


رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیانلەكاركێشایەوە.


ئەمڕۆ لە كۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانیدا بڕیارەكە درا.لە راگەیەندراوێكی خانەی راپەڕاندندا هاتووە "وەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیارماندا دەستلەکاربکێشینەوە، هاوکات لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە پێکدەهێندرێت".


خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان پێکدێت لە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و سکرتێری جڤاتی نیشتمانی و سەرۆکی جڤاتی گشتی و سکرتێری کاروباری باژێرەکان و ژورەکان و فراکسیۆنەکان و سکرتێری کاروباری خەڵک.

دەقی راگەیەندراوەكە:

وەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیارماندا دەستلەکاربکێشینەوە، هاوکات لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە پێکدەهێندرێت

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن