بە سێ رێگا و بەبێ دەرمان بەرگری لەشت بەهێز بکە
10:09 - 11/10/2021
زەمەن-تەندروستی
بەرگری لەش کۆئەندامێکی گرنگی جەستەیە و بە لاوازبوونی کەسەکە ئەگەری توشبوونی بە پەتا و چەند نەخۆشییەکی زیاتر دەبێت.
پسپۆڕان روونیدەکەنەوە بەبێ دەرمان و بە سێ رێگا دەتوانیت بەرگری لەشت بەهێز بکەیت لەوانە:-
- نوێترین توێژینەوە دەریخستووە، خەوتنی باش بەتایبەت لە شەواندا کۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەکات.
- پێویستە رێگە بە خۆت نەدەیت قەلەق بیت، چونکە دەردراوی هۆڕمۆنی قەلەقی کاریگەری خراپ دەکاتەسەر بەرگری لەش.
- گرنگیدان بە وەرزش کردن، جەستە بەهێز دەکات و ماسولکە و جومگەکان بەهێز دەکات و هەوکردن ناهێڵێت.