929 جیهان

ترەمپ لە لیستی دەوڵەمەندەكانی ئەمریكا هاتەدەر

09:31 - 06/10/2021

زەمەن_جیهانی

 


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بۆ یەکەمجار لە دوای ٢٥ ساڵ لە لیستی "٤٠٠ دەوڵەمەندترین کەسەکانی ئەمریکا" ھاتەدەرەوە.

 

دەزگای میدیایی فۆربس لیستی دەوڵەمەندكانی ئەمریكای ئامادەكردووە و ناوی ترەمپ لەناو لیستەکەدا نییە.

 

بەپێی فۆربس سەروەتەکەی ترەمپ نزیکەی ٢،٥ ملیار دۆلارە و بە جیاوازی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار پێگەی خۆی لە لیستی "٤٠٠ دەوڵەمەندترین کەسەکانی ئەمریکا"دا لەدەستداوە. لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە تا ئێستا، ترەمپ ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری لەدەستداوە.


دۆناڵد ترەمپ کاتێک لە ساڵی ٢٠١٦دا بە سەرۆکی ئەمریکا ھەڵبژێردرا لە ریزبەندی ١٥٦مینی لیستی "٤٠٠ دەوڵەمەندترین کەسەکانی ئەمریکا"دا بوو، بەڵام کاتێک لە ساڵی ٢٠٢٠دا کۆتایی بە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی ھات، بۆ ریزبەندی ٣٣٩ی لیستەکە دابەزی.

 

بەڕێوەبەری باڵای کۆمپانیای ئامازۆن، جێف بێزۆس بە ٢٠١ ملیار دۆلار لە ریزبەندی یەکەمی لیستەکەدایە و بەدوای ئەویشدا دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی، ئێڵن مه‌سک بە ١٩٠،٥ ملیار دۆلار لە ریزبەندی دووەم و دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیسبووک، مارک زوکەربێرگ بە ١٣٤،٥ ملیار دۆلار لە ریزبەندی سێیەمدا دێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن