4058 کوردستان

وەزارەتی دارایی لیستی نوێی مووچەی راگەیاند

10:20 - 28/09/2021

زەمەن-
سبەینێ چوارشەممە مووچەی سێ شوێن و رۆژی پێنجشەممەش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ مووچەی مانگی ئەیلولی هێزەکانی زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن و لیوای نەوت و گاز دابەش دەکرێت و ڕۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رۆژی 25ی ئەم مانگەوە دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب كردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن