231 عیراق

داهاتی عێراق لە فرۆشی نەوت زیاتر لە شەش ملیار دۆلارە

03:55 - 27/09/2021

زەمەن_ئابووری

 


داهاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوتدا لە مانگی ئابی رابردوودا شەش ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە.

 

وەزارەتی نەوتی عێراق، داتاكانی کۆمپانیای "سۆمۆ"ی تایبەت بە هەناردەكردنی نەوت لە مانگی رابردوودا بڵاوكردەوە، کۆی هەناردەی نەوت لە مانگی ئابدا 94 ملیۆن و 660 هەزار و 239 بەرمیل بووە، داهاتەکەشی 6 ملیار و 553 ملیۆن و 762 هەزار دۆلار بووە.

زۆرترین هەناردە لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بووە كە 91 ملیۆن و 655 هەزار و 930 بەرمیل بووە، هەروەها هەناردەی نەوتی کەرکوک لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە 3 ملیۆن و 4 هەزار و 309 بەرمیل بووە.

تێكڕای نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێك لە مانگی ئابدا 69.235 دۆلار بووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن