دوو ساڵە نرخی نەوت هێندەی ئەمڕۆ بەرز نەبوەتەوە
09:11 - 27/09/2021
زه‌مه‌ن_ئابووری
نرخی نەوت له بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەیەكی گەورەی تۆمار كرد و بۆ نزیكی 80 دۆلار بەرزبوەوە، ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە لە دوو ساڵی رابردوودا.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 78 دۆلار‌و 33 سه‌نته‌و خاوی ئه‌مریكیش به 75 دۆلار‌و 8 سه‌نته.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ زیادبوونی خواست دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو لە هەندێ وڵات.
سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی رابردوو نرخی یەک به‌رمیل نه‌وتی برێنت 77 دۆلاری تێپەڕاندو ئه‌وه‌ش تۆماركردنی نرخێكی به‌رزی پێوانه‌ییی بوو له دووساڵی رابردودا، بەڵام نرخی ئەمڕۆ 27ی ئەیلول ئەو ژمارەیەی شكاند.
به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری 2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا.