هه‌واڵێكی خۆش بۆ حكومه‌ت نرحی نه‌وت گه‌یشته 78 دۆلار
11:29 - 24/09/2021
زه‌مه‌ن_ئابووری
نرخی نەوت له
بازاڕەکانی جیهاندا، بەراورد بە رۆژانی رابردوو زیاتر رووی لە بەرزبونەوە كرد‌و نرخێكی
پێوانه‌یی تۆماركرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ
هه‌ینی، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به78 دۆلار‌و 2 سه‌نته‌و خاوی ئه‌مریكیش به
73 دۆلار‌و98 سه‌نته.
گه‌یشتنی نرخی نه‌وت به 78 دۆلار تۆمارێكی
به‌رزی پێوانه‌ییه له دوو ساڵی نیووی رابردوو دا.
بۆ هه‌رێمی
كوردستان، به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دۆخی ئابوری هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری
2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل
نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20
ساڵی رابردوودا.