475 کوردستان

كازمی پەیامێكی بڵاوكردەوە

05:36 - 24/09/2021

زەمەن-

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چەند ڕۆژێكی كەم ماوە لەبەردەم گەلی عێراق بۆ ئەوەی ئایندەی خۆی لە ڕێگەی بەشداریكردنی فراوان و هەڵبژاردنی دروستەوە، بنەخشێنێت.  

مستەفا كازمی لە تویتەری خۆی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە "بڕوا بەو كەسانە مەكەن گفتی وەهمی دەدەن بۆ دامەزراندن و پارچە زەوی و دەنگ دەكڕن، گوێ لەوانەش مەگرن هەڕەشە دەكەن، دووریان بخەنەوە لە هەڵبژاردنێكی ئازاد و بێگەرد."

هەروەها وتویەتی "چەند ڕۆژێكی كەم ماوە لەبەردەم گەلی عێراق بۆ ئەوەی ئایندەی خۆی لە ڕێگەی بەشداریكردنی فراوان و هەڵبژاردنی دروستەوە، بنەخشێنێت".

رۆژی 10ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن