1027 کوردستان

بڕیارێكی نوێی ئاسایشی هەولێر سەبارەت بە دەستگیركراوانی بادینان

04:08 - 24/09/2021

زەمەن-
ئاسایشی هەولێر كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینانی ئاگادار كردۆتەوە كە لە سبەینێوە دەتوانن سەردانیان بكەن.

بەشدار چاوشێن، پارێزەری دەستگیركراوانی بادینان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش بە دەستگیركراوانی بادینانی راگەیاندووە كە كەسوكاریان دەتوانن سەردانی دەستگیركراوان بكەن، بەو مەرجەی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنایان وەرگرتبێت.

ژمارەیەك چالاكوان و رۆژنامەنووسی ناوچەی بادینان ماوەی نزیكەی ساڵێكە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراون، لە مانگی شوباتی ئەمساڵیشدا پێنج رۆژنامەنووسیان بە شەش ساڵ زیندانی سزادران.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن