1037 عیراق

عێراق یەكەم مانگی دەستكرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەكات

07:47 - 22/09/2021

زەمەن_عێراق

وەزارەتی گەیاندنی عێراق رایگەیاند: رەزامەندی وەرگرتووە، بۆ ئەوەی یەکەم مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات.

رەعد مەشھەدانی، وتەبێژی وەزارەتی گەیاندنی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکرد ئەمڕۆ ئەرکان شەھاب شەیبانی وەزیری گەیاندن، لە دووەمین کۆنگرەی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی عێراق، رایگەیاندووە کە بەم زووانە یەکەم مانگی دەستکرد، رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەن.

ئەرکان شەھاب شەیبانی دەڵێت "ئەو دەستکەوتە بە پاڵپشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەدیھاتووە کە جەختیکردووەتەوە لەسەر پێشکخستنی تەکنەلۆجیا لە کەرتی نوێی گەیاندن".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن