جیهان

سكرتێری UN: دەبێت جیھان بە ئاگا بێتەوە. لە لێواری خەرەندداین

09:28 - 22/09/2021 56 جار خوێندراوەتەوە

  1. زەمەن_جیهانی


    ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانەکانی کەشوھەوا بە سەرکردەکانی جیھانی وت: "بۆ لێدانی زەنگی مەترسی لێرەدام. دەبێت جیھان بە ئاگا بێتەوە. لە لێواری خەرەندداین".


  2. خولی حەفتا و شەشەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەشداریی زیاتر لە ١٠٠ سەرۆک وڵات و سەرۆکی حکومەت لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا دەستی پێکرد.

  3. ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان،گوتارەکەی بە ئاگادارکردنەوەی سەرکردەی وڵاتان دەستپێکرد و وتی: "بۆ لێدانی زەنگەکانی مەترسی لێرەدام. دەبێت جیھان بە ئاگا بێتەوە. لە لێواری خەرەندداین و بە ئاراستەی ھەڵەدا دەڕۆین" و وتیشی: "ھیچ کاتێک جیھانمان ئەوەندە لە ژێر ھەرەشەدا نەبووە".

  4. ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، باسی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەیرانەکانی کەشوھەوا، پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئەفغانستان، ئەسیوپیا، یەمەن و وڵاتانی دیکە، ھێرشەکانی سەر زانست و نا یەکسانی لە دابەشکردنی ڤاکسین و چەندین پرسی دیکە کرد.

  5. وتی: "لە چەند وڵاتێکی جیھاندا ڤاکسینی کۆرۆنا دەبینین کە ماوەی بەکارھێنانی بەسەرچووە، بەکارنەھێنراوە و فڕێدراوەتە نێو تەنەکەی خۆڵ. لە چەند وڵاتێکدا ڤاکسینیان لێ زیادە و لەوانەی دیکەشدا لە کۆگاکان بەتاڵن. لە وڵاتە دەوڵەمەندەکاندا زۆرینە ڤاکسینیان وەرگرتووە. سەدا ٩٠ و زیاتر ئەفریقییەکانیش ھێشتا چاوەڕێی وەرگرتنی دۆزی یەکەم ڤاکسینن".
  6.  
  7. سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە ئەمریکا و چین کە دوو زلھێزی ئابوریی جیھانین، دوو ھەڵوێستی جیاوازیان لە بوراەکانی ئابووری، بازرگانی، دارایی، تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد ھەیە و لە ئەنجامدا ناکۆکییەکانیان لە دوو ستراتیژی سەربازیی و جیوسیاسیی بەردەوام دەبێت و ھۆشداریی لەوە دایەوە کە ئەگەری ھەیە ئەو ناکۆکییانە لە "بانگەواز بۆ کارەسات" و جەنگی سارد خراپتر بێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement