333 جیهان

جۆن بۆڵتۆن: كشانەوە لە ئەفغانستان هەڵەیەكی گەورەیە

10:09 - 14/09/2021

زەمەن_جیهانی

جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، دەڵێت: كشانەوە لە ئەفغانستان هەڵەیەكی گەورەیە.

 

جۆن بۆڵتۆن، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا، رایگەیاند: بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و ناتۆ لە ئەفغانستان هەڵەیەكی گەورەیە، پێیوایە سیاسەتی دانوستان لەگەڵ تالیباندا هەڵە بنەڕەتیەكەیە كە كراوە، وتی: ئێمە دانوستانمان لەگەڵ گروپێكی تیرۆریستی كرد نەك حكومەتێكی شەرعی.

 

جۆن بۆڵتۆن، وتی"ئەوە شكستی ئێمەیە، ئەوە هەڵەكە بوو كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كردی".

جۆن بۆڵتۆن، لەوبڕوایەدایە، گروپە تیرۆریستیەكان خاكی ئەفغانستان وەك پەناگەیەك بۆ پیلانەكانیان لە دژی ئەمریكا بەكاردەهێنن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن