بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
09:46 - 16/08/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 16-8-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
دەکەویتە کارێکی نوێوە و لەهەموو لایەکەوە سودمەند دەبیت لێی، کەسێکی نوێ دێتە ژیانتەوەو هەلێکی باشە بۆت، دوورکەوە لە جگەرە کیشان .
گا (4/20 بۆ 5/20)
ژیانت لە چینێکی ناوەڕاستدایە هەوڵبە بیگۆڕیت و لە قاڵبی خۆو دەرچیت، پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت کۆتایی دێت بەڵام ئەمە کۆتا کەس نابێت و ئاگاداری جۆری ئەو خواردنە بە کە دەیخۆیت..
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
هەموو شتێک بە خێرایی تێدەپەڕێت و فشارێکی زۆرت لەسەرە، دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەی ئێستات بکەیت، هەست بە ماندووبونی زۆر دەکەیت و پشوو وەرگرە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
لە شوێنی کارەکتدا مامەڵەکردنت بگۆڕە و لەگەڵ هاوپیشەکانت هاوڕێ بە، بە گفتوگۆکردن چارەسەری کێشەکانت بگە لەگەڵ خۆشەویستەکەت، سەردانی پزشیک بکەو تەندروستیت جێگیر نیە.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
چەند هەواڵێکی خۆش دەبیستیت کە لەهەموو روویەکەوە بەسوود دەبێت بۆت، ئاگاداربە مەهێڵە هیچ شتێک کاربکاتە سەر پەیوەندییت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، هەوڵبە ناوبەناو پشوو وەرگرە و راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
پێویستە چۆنێتی کارکردنت بگۆڕیت تاوەکو داهاتووت فراوانتر بێت، کەسێکی نوێ دێتە ژیانتەوەو دڵخۆشت دەکات، دۆخی تەندروستیت تێک دەچێت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
توانایەکی زۆرت هەیە و بەردەوام گۆڕانکاری لە شوێنی کارەکەتدا ئەنجامدەدەیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باش نیەو جیابوونەوە چارەسەرە، توشی پەتا وەرزییەکان دەبیت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
هەمیشە خولیای ئەوەیت هاوکاری هاوپیشەکانت بکەیت و خۆشەویستی لە نێویاندا، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت پتەوەو سەرکەوتوو دەبن، راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
لەشوێنی کارەکەت بۆ ماوەیەکی کاتی پشوو وەردەگریت و هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئەنجامدەدەیت، سیستمی خواردنی رێک بەکاربێنە و راهێنانی وەرزشی بکە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
هەمیشە بە راستگۆیی بمێنەوە چونکە لەکارەکەتدا بەختەوەرت دەکات، بیر لە رابردوو مەکەوەو لەگەڵ خۆشەویستە نوێکەت بەردەوامبە، ئازاری پشتت زۆر هەیە پشوو وەرگرە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
کەسێکی بەتوانا و لێهاتوویت و گۆڕانکاری ئەرێنی لە ژیانتدا روودەات، غیرە زۆر لە خۆشەویستەکەت دەکەیت و هەوڵبە نەبێتە هۆی کێشە بۆ نێوانتان، راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
رۆژێکی خۆش بەرێدەکەیت و هەموو شتەکان لە بەرژەوەندی تۆدایە، لە ئێستادا لە باشترین حاڵەتی رۆمانسیدا دەژیت، لەکاتێکدا کاریگەری ئەرێنی هەیە لە ژیانی تەندروستیت.