هۆشدارییەکى نوێ لە وەزیرى تەندروستییەوە
12:13 - 03/08/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزیرى تەندروستى
حکومەتى هەرێم هۆشدارى لە زیاتر بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا دەدات و پیشبینى دەکات بڵابونەوەى
ڤایرۆسەکە لە هەرێمى کوردستان بگاتە هێڵى سور.
د. سامان بەرزنجى
وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان
ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، راپۆرتێک لەبارەى رەوشى بڵابونەوەى کۆرۆنا لە هەرێمى
کوردستان ئامادە دەکەن، لەسەر بنەماى ئەو راپۆرتە و ئەو هەڵسەنگاندنانەى لەلایەن رێکخراوى
تەندرستى جیهانیەوە بۆ هەرێمى کوردستان کراوە، راسپاردەکانیان پێشکەشى لیژنەى باڵاى
روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا دەکەن.
وتیشى، "لە
رێژەى توشبون بە کۆرۆنا پێشبینى دەکەین بگەینە هێڵى سور، چونکە ژمارەى توشبوان لە
هەڵکشانى بەردەوامدایە".
بە وتەى د.
سامان بەرزنجى، ئەگەر خۆپارێزى لە ئاستى پێویستدا بێت لە ئایندیەکى نزیکدا ژمارەى
توشبوان کەمدەبێتەوە.