1231 کوردستان

دوایین زانیارى لەبارەى وەرگرتنەوەى قەرزى کارەبا لە هاوڵاتیان

11:28 - 03/08/2021

زەمەن_هەرێمى کوردستان


وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بۆ دانەوەی قەرزی کارەبا چەند پێشنیارێک کراون کە یەکێک لەوان پێشنیاری ئەنجومەنی پارێزگاکانە.


کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمدا 1200 تا 1300 مێگاوات کارەبا زیاد کراوە، بەڵام رۆژانە ژمارەی هاوبەشانی کارەبا بەرز دەبێتەوە و لە ساڵی 2017 تا ئێستا 200 هەزار هاوبەش زیاد بووە و لە 1.500 ملیۆن هاوبەش گەیشتووەتە 1.700  ملیۆن هاوبەش.

بریکاری وەزارەتی کارەبا لەبارەى دانەوەى قەرزەکان، دەڵێت، بۆ دانەوەی قەرزی کارەبا چەند پێشنیارێک کراون کە یەکێک لەوان پێشنیاری ئەنجومەنی پارێزگاکانە. پێشنیارێکی دیکەش قیستی درێژخایەنە. بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی لەبارەی قەرزەکانەوە نەدراوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە کرێی کارەبا قەرزدارن، دەتوانن بە سەردانکردنی فەرمانگەکانی کارەبا قەرزەکانیان بە قیست بدەنەوە.
جەختیشى کردوتەوە، بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کارەبا دەسەڵاتیان هەیە قەرزەکانی هاوبەشانی کارەبا بکەنە 12 قیست.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن