1116 کوردستان

په‌رله‌مانتارێك داوا له‌ لیژنه‌ی فه‌توا ده‌كات ئه‌م فه‌توایه‌ ده‌ربكات

06:47 - 30/07/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردسان


ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان داوا له‌ لیژنەی باڵای فتوای هەرێم ده‌كات، فتوایەکیش لەسەر "ئەو مێردمنداڵانەی دەسەڵاتداران دەربکەن کە خاوەنی ملیۆنان دۆلارن".   

ئەبوبەکر هەلەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو پەیامێکی ئاڕاستەی لیژنەی فتوای هەرێم کردووە و دەڵێت، "ئایا گەنج و مێردمنداڵێکی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان دەکرێت خاوەنی ملیۆنەها دۆلار و دامەزراوە بێت، لەکاتێکدا باوکی ئەوان سیاسین و کاری سیاسەت دەکەن نەک کاسبی و بازرگانی."   

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕۆن بپرسن لەوەزارەتی دارایی و بزانن بە یاسا موچەی پلە باڵاکان لە هەرێم چەندە هەر لەوەزیر و پەرلەمانتار و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم و جێگرەکانیان و پلەدارە سەربازییەکان وخانەنشیانی سەربازی ."   

ئەبوبەکر هەڵەدنی دەپرسێت، "ئایا بەو موچەیە کەس منداڵ و نەوەی پێ دەبێتە ملیۆنێر وم لیاردێری دۆلار ؟."   

ئەو پەرلەمانتارە ڕووی دەمی کردووەتە لیژنەی فتوای هەرێم و جەختیکردووەتەوە، "لەو بارەیەشەوە فتوایەک بدەن، بەڵکو بڕێک داهاتی خەڵک بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی."   

له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا فتوایەکی لیژنەی باڵای فتوای هەرێم بە حەرامکردنی هەندێک جوانکاریی کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتەوە.   



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن