ئاگادارییهكی بهپهله له وهزارهتی تهندروستییهوه
05:03 - 30/07/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم
هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە لەوەی بەبێ تۆمارکردنی زانیاریی پێشوەختە و بێ
گەڕانەوەی نامەی ڕۆژ و ڕێکەوت و شوێنی وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی ناوەندەکانی
وەرگرتنی ڤاکسین نەکەن.
ئهمڕۆ پێنجشهممه لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند،
"هاووڵاتیانی بەڕێز، بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستە ناوی
خۆتان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمار بكەن لەرێگەی پۆڕتاڵ و ئەپڵیكەیشنی ( kurdvac).."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەبێ تۆماركردنی زانیاری پێشوەختە و بێ
گەڕانەوەی نامەی رۆژ و ڕێكەوت و شوێنی وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی ناوەندەکانی
وەرگرتنی ڤاكسین مەكەن تا ئەو كاتەی لە رێگەی ژمارەی مۆبایلەكانتان (كۆڕەك یان
ئاسیاسێڵ) نامەتان بۆ دێت و ئاگادار دەكرێنەوە."
دهشڵێت، "بەدەر لە سیستەمی نۆرە، سەنتەرەکان بەرپرس نین لە
وەرنەگرتنی ڤاکسین و دروستبوونی قەرەباڵغی، هەموو سەنتەرەکان ئاگادارکراونەتەوە کە
نابێت بەدەر لە رێنماییەكانی خۆتۆماركردنی پێشوەختە و گەڕانەوەی نۆرە ڤاکسین بدرێت."