ئەمریکا ١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دابینکرد
09:21 - 30/07/2021
زه‌مه‌ن - عێراقی
پاش پشتیوانیه‌كه‌ی
جۆ بایدن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له عێراق، باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له
پشتیوانی هه‌ڵبژاردن كرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا
باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاشكرایكرد كه وڵاته‌كه‌ی بەم دوایانە نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار
دۆلاری پێشکەشی رێکخراوی یۆنامی کردووە لە عێراق، ئەوەش بە مەبەستی هاوکاریکردنی بەڕێوەچوونی
هەڵبژاردنەکانی عێراق.
لە راگەیەندراوێکدا
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بڵاویکردەوە، زیادکردنی هاوکاری ئەمریکا بۆ عێراق دەرئەنجامی
گفتوگۆ ستراتیژیەکانی ئەم دوایانەی نێوان هەردوو وڵاتن.
باڵیۆزخانه‌كه
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه بەمەبەستی هاوکاریکردن لە کاروباری هەڵبژاردن و پلانیشی
هەیە پێنج ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلاری دیکەش پێشکەشی عێراق بکات و چاوەڕوانی رەزامەندی
کۆنگرسێن.