دوای سهدرو شیوعی و موتڵهگ، عهلاویش كشانهوهی له ههڵبژاردن راگهیاند
02:24 - 28/07/2021
زهمهن_عێراق
هاوپەیمانى مینبەرى عێراقی کە لەلایەن ئەیاد عەلاویەوە سەرۆکایەتى دەکرێت
بایکۆتى هەڵبژاردنى پێشوەختى ئەنجومەنى نوێنەرانیان
کرد.
وائیل عەبدول لەتیف جێگرى سەرۆکى هاوپەیمانى مینبەرى عێراقى لە کۆنگرەیەکى
رۆژنامەوانیدا لە بەغدا، رایگەیاند، وەک هاوپەیمانى مینبەرى عێراقى بە راشکاوى رایدەگەیەنین
کە بایکۆتى هەڵبژاردن دەکەین.
ئاماژهی بهوهشكرد، بەشدارى هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنى داهاتودا بەشێوەیەکى
بەرچاو کەم ببێتەوە و ئەو هەڵبژاردنە خولێکى پەرلەمانى ناچالاک و حکومەتێکى لاواز
و گەندەڵى لێ بەرهەم بێت، داواى لەلایەنە سیاسیەکانى دیکەش کرد هەمان هەڵوێست وەربگرن.
ئەوە لەکاتێکدایە ههر ئهمڕۆ بەرەى دیالۆگى نیشتیمانى بە سەرۆکایەتى ساڵح
موتڵەگ بایکۆتکردنى هەڵبژاردنى پێشوەختى ئەنجومەنى نوێنەرانى راگەیاند کە بڕیارە لە
(10) تشرینى یەکەمى ئەمساڵدا بەرێوەبچێت.
پێشتریش هەریەک لە رەوتى سەدر و
حزبى شیوعى عێراق بایکۆتکردنى هەلبژاردنیان راگەیاندبوو.