بەشداربووانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاگادار دەکرێنەوە
10:59 - 27/07/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاگاداردەکاتەوە لەوەی بەهیچ
شێوەیەک نابێت لە کڕین و فرۆشتنی ئەو خانوانەی تەملیک نەکراون پارە لە هیچ کەس وەربگیرێت،
بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن.
دەستەی وەبەرهێنان له نوسراوێكدا پرۆژە نیشتەجێبوونەکان ئاگاداردهكاتهوه،
لەوەی ئەو پڕۆژەی تەملیک نەکراون لەکاتی کڕین و فرۆشتن کردن پێوەیان نابێت پارە لە
هیچ هاووڵاتییەک وەربگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنانەت پارەی پارێزەریش نابێت فەرز بکرێت لەسەریان،
بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە.
لای خۆیهوه، عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگهیاند،
"لە کاتی فرۆشتن و گۆڕینی خاوەنداریدا لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە لە زۆربەی ھەرە
زۆری پرۆژەکانی نیشتەجێبون بڕە پارەیەک وەردەگیرێت و وەرگرتنی ئەم پارە نایاسای و
ناڕەوایە."
دەشڵێت، "ئێستا بەگوێرەی ئەم بڕیارە ئەو کارە ڕاگیراوە، لەکاتی سەرپێچی
ھەر خاوەن پرۆژەیەک پەیوەندی بە وەبەرھێنانی شارەکانەوە بکەن."