دوو كه‌س له سلێمانی مردن و 20 كه‌سیش داخڵی نه‌خۆشخانه كران
10:25 - 22/07/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
ته‌ندروستيی
سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوو توشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 20 كه‌سیش
داخڵی نه‌خۆشخانه‌كان كراون .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی
ته‌ندروستی سلێمانی ئاماری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی
تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، ئه‌مڕۆ 20 نه‌خۆشی كۆرۆنا
له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی داخڵكراون و 29 توشبووش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه ودوو
كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی
سلێمانی، له ئێستادا 134 توشبوو له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون كه 120 كه‌سیان له ژێر
ئۆكسجیندان و14 توشبووش له ژێر چاودێری چڕدان.