كه‌مپی ئاشتی ئاگری گرت و گیان له‌ده‌ستدان هه‌یه
04:21 - 22/07/2021
زه‌مه‌ن_پشتیوان جه‌مال
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كه‌مپی
ئاشتی له عه‌ربه‌ت ئاگری گرت و به‌هۆیه‌وه منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا.
رێكان جه‌مال وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
به‌رگری شارستانی سلێمانی به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند، ئاگر له كه‌مپی
ئاشتی له عه‌ربه‌ت كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه شه‌ش خێمه سوتاون و منداڵێكێش
گیانی له‌ده‌ستداوه.
وتیشی، تا ئێستا هۆكاری
ئاگره دیار نییه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "زه‌مه‌ن" چوار له خێمه‌كان به ته‌واوه‌تی سوتاون و هۆكاری ئاگره‌كه‌ش شۆرتی كاره‌با بووه.
کەمپی ئاشتی لە شارۆچکەی عەربەتی نزیک بە سەنتەری شاری سلێمانی، تایبەتە بەو ئاوارانەی لە ساڵی ٢٠١٤ وە بەهۆی هاتنی داعشەوە، بەشێک لە خەڵکی سوننە نشینی پارێزگای ئەنبارو نەینەواو سەڵاحەدین و دیالە ئاوارەی سلێمانی بوون.