جیهان

لە مەودوا بەریتانیا وەكو تاوانبار مامەڵە لەگەڵ پەنابەران دەكات

07:14 - 21/07/2021 265 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_جیهانی


پەرلەمانی بەریتانیا پڕۆژەیاسایەکی نوێی پەسەند کرد، گەیشتنی کۆچبەران بەو وڵاتە بەشێوەیەکی نایاسایی و قاچاخ بە تاوان دادەنرێت و سزای زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێنرێت.

 
 
بریتی باتیل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند، یاسایی ڕەگەزنامە و سنورەکان چارەسەری "سیستمی پەنابەری" دەکات و کارەکانی قاچاغچێتیش کۆتای پێدەهێنرێت کە لەلایەن قاچاخچیەکانەوە بەشێوەیەکی نایاسایی خەڵکی دەپەڕێننەوە بۆ ئەو وڵاتە.


بەپێی یاساکە کە بە 366 دەنگ پەسەندکراوە، دەسەڵاتی داوەتە هێزەکانی پاسەوانانی سنور بۆ گەڕانەوەی بەلەمی کۆچبەران کە هەوڵی پەڕینەوەی نۆکەندی ئینگلیزی دەدەن لە فەڕەنسا بە بەکارهێنانی هێز ئەگەر پێویستی کرد.  


هەروەها، ئەوانەشی کە بەشێوەیەکی نایاسایی دەچنە ئەو وڵاتەوە لە 6 مانگەوە بۆ 4 ساڵ سزای زیندانیکردن بەسەریاندا دەسەپێنرێت و هەروەها سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایش بۆ ئەو قاچاخچیانەی کە سەرپێچی یاساکە دەکەنەوە.


بەپێی یاساکە ئەوە یەکەمینجارە گەیشتن بە بەریتانیا بەشێوەیی یاسایی و نایاسایی کاریگەری لەسەر قبوڵکردنی داوای مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە هەبێت.


ئەوەش خراوەتە ڕوو، حکومەتی بەریتانیا بەو یاسایە دەیەوێت چاکسازییەکی گشتگیر لە بنەماکانی مافی پەنابەرێتیدا بچەسپێنیت لەدوای دەرچوونی لە یەکێتی ئەوروپاوە و هەروەها بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەوڵەکانی پەڕینەوەی کۆچبەران لەڕێگەی نۆکەندەکانەوە بۆ ئەو وڵاتە چڕ بکاتەوە.  

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement