كاروانێكی دیكهی ڤاكسینی فایزهر گهیشت
03:19 - 18/07/2021
زهمهن_عێراق
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی
عێراق، گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنای لە جۆری فایزەر راگەیاند.
کۆمپانیای گشتیی بەبازاڕکردنی
دەرمان و پێدوایستییە پزیشکییەکان سەربە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە
راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی
کۆرۆنا لە جۆری فایزەر، گەیشتووەتە عێراق بێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی دۆزەکان بکات.
ئاماژهبهوهكراوه، ڤاکسینەکان
لە رێگای ساردکەرەوەی تایبەتەوە رەوانەی بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکان لە
پارێزگاکان و ھەرێمی کوردستان کراون.
لە ١١ی مانگی نیسانی
رابردوودا، یەکەم کاروانی ڤاکسینی فایزەر لە ئەمریکاوە گەیشتبووە عێراق.
تا ئێستا، یەک ملیۆن و ١٢٧
ھەزار و ٢٧٠ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.