٢٠٠ ملیارەکە؛ لەبەغدا بووە بەبەشێک لە هەڵمەتی هەڵبژاردن دژ به ههرێم!
03:54 - 17/06/2021
زەمەن
فەرمانبەرانی
هەرێمی كوردستان، چەند ساڵێكە كراونەتە كەرەستەیەك بۆ "خۆبادان، بانگەشە و موزایەدە" لەلایەن
هێز و كارەكتەرە سیاسییەكانەوە. هەر جارە مژدەیەك بە گوێیانندا دەدرێت، كەچی هێشتا
شیرینی هیچ موژدانەیەكیان نەچەشتووە.
لە
رۆژی سێشەممەوە، كە هەواڵی ناردنی 200 ملیار دینار لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی
عێراقەوە راگەیەندرا، پێش ئەوەی پارەكە بنێردرێت و چارەنوسی دیار بێت، زۆربەی
كاراكتەرە سیاسیەكان و حزبەكان وەك دەستكەوتی خۆیان بە فەرمانبەرانیان فرۆشتەوە.
لە
ناوخۆی هەرێمدا دوو هێزە دەسەڵاتدارەكە چەندین راگەیەندراو و لێدوانیان هەبووە، كە
ئەم بڕیارە وەك دەستكەوتی خۆیان وێنا دەكەن، لە بەغداش بووەتە كەرەستەیەك بۆ
بانگەشەی پێشوەختەی هەڵبژاردن.
بەپێی نوسراوێكی وهزارهتی دارایی عێراق، وهزارهتهكه
ههڵدهستێت به خهرجكردنی بڕی 200 ملیار دیناری مانگانه بۆ شایستهی دارایی و
مووچهی فهرمانبهرانی ههرێم.
بهپێی نوسراوهكه ناردنی پارهكه له 1ی1ی 2021هوه
دهبێت و دوای ئهوه دهبێت كه دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی به ههمائاههنگی
لهگهڵ دیوانی چاودێری دارایی عێراق، وردبینی له داهاتی نانهوتی ههرێمی
كوردستان دهكهن.وردبینی له داهاته نانهوتییهكان
پشتبهستووه به مادهی 11ی یاسای بودجهی 2021ی عێراق.
کۆتایی مانگی ئاداری رابردوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی
عێراق پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢١ پەسەندکرد و دوای
رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و داهاتەکان، پشکی هەرێمی کوردستان لە
پڕۆژەیاساکەدا جێگیرکرا.
دوای زیاتر لە سێ مانگ لە پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە
لە ئەنجومەنی نوێنەران، و وێڕای جەختکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە
پابەندبوونی تەواو بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، بەڵام تاوکو ئێستا پشکی هەرێمی
کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە نەنێردراوە.
دوای
بڕیارەكەی حكومەتی عێراق، لیژنەی دارایی پەرلەمان هاتە دەنگ و داوای لەئەنجومەنی
وەزیران كرد پابەندی دەق و ناوەرۆكی یاسای بودجەی فیدراڵی 2021 بێت كە پەیوەندی
بەمیكانیزمی خەرجكردنی پشكی هەرێمی كوردستانەوە هەیەو هیچ لێكدانەوەیەكی جیاواز
هەڵناگرێت.
لیژنەكە دهڵێت: یاسای بودجە نەخشە رێگایەكی
رونی دیاریكردوەو مایەی گۆڕانكاری و موجامەلەكردنی نیە، چونكە پابەندبوونی حكومەتی
هەرێم و حكومەتی عیراقی دیاریكردوە، هەر لایەنێكیش پێشێلی ئەو دەقە بكات كە
لەیاسای بودجەدا هاتوە بەرپرسیارێتی یاسایی دەكەوێتە ئەستۆ.
زۆربەی
كوتلە سیاسیەكان دژی هەنگاوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانن، ئەحمەد سەفار بڕیاردەری
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: راگەیاندنی ئەو بڕیارە لە بەغدا كاردانەوەی
لێكەوتوەتەوە و هەموو كوتلەكان و دەستەی دەستپاكی و لیژنەی دارایی نارازین لە
بڕیارەكە.
وتیشی"ئەو بابەتە بووەتە مادەیەكی باش بۆ
بانگەشەی هەڵبژاردن و كوتلە سیاسیەكان دژی ئەو رێككەوتنەی نێوان هەردوو سەرۆك
وەزیرانن".
هەر لە چوارچێوەی ناڕەزایەتیەكاندا، حامید موسەوی ئەندامی
لیژنەی دارایی لە هاوپەیمانی فەتح، رایگەیاند: پێدانی پارە بە حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە دەرەوەی یاسای بودجە، سەرپێچییەکی نوێی حکومەتی کازمییە.
وتیشی: کازمی دیارییەکی هەڵبژاردنی
بەخشی بە حزبە کوردییەکان بۆ پاکردنەوەی وێنەی خۆیان لەبەردەم جەماوەرەکەیان لە هەرێمی
کوردستان.
لە ناوخۆی هەرێمی
كوردستانیشدا بەرپرسانی پارتی و یەكێتی، بڕیارەكەی حكومەتی كازمیان وەك دەستكەوت و
پێداگری خۆیان بۆ رێككەوتن ناوبرد.
لەو چوارچێوەیەدا مەسرور
بارزانی، سەرۆکی حکومەتی
هەرێمی کوردستان، وتی: خۆشحاڵم رایبگەیەنم کە گەیشتووینەتە رێککەوتنێک کە بەشە
بوودجەی ھەرێمی کوردستان بگەڕێندرێتەوە، ئەمەش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە حیساب
دەکرێت بە (أثر رجعي)".
هەروەها جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم وتی: بڕیارهكهی
بهغدا بۆ ناردنی 200 ملیار دینار ههنگاوێكی باشه و له مانگی یهكهوه تاوهكو
مانگی شهش دهنێرێت.
فەرمانبەرانی هەرێم چاوەڕوانی ئەوەن مووچە بەبێ
لێبڕین و 30 رۆژ جارێك وەربگرن، بەڵام هێشتا وەڵامێكی رون و دیاریان لەلایەن
بەرپرسانی حكومەتەوە بەرگوێ نەكەوتووە. لە بەغداشەوە هێشتا مەترسی لەسەر ئەم پرسە هەیە، بەوپێیەی وەزیری دارایی
عیراق دەنگی پێ نەداوەو ناردنی بودجەش بە ئیمزای ئەو دەبێت، گرنگە ئەم هۆكارە بە
یاسایی بكرێت و ئاستەنگی بۆ دروست نەكرێت.
روماڵی میدیای فەرمی یەكێتی بەو ئاڕاستەیەدایە كە
بڕیاری ناردنی 200 ملیارەكە، هەوڵ و دەستكەوتی حزبەكەی بووە، سەمیر
هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بڕیارەكەی
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دوای سەردان و كۆبوونەوە و گفتوگانی جێگری سەرۆكی حكومەت
و وەفدەكەیەوە بووە كە رێككەوتنی جێگیركردنی پشكی هەرێم یەكێكیانە كە
لە بودجەی ساڵی 2021 ی عیراق كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند كرا.
سەمیر هەورامی، وتویەتی: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی
هەرێم لۆبییەكی دروستكرد بۆ گەیاندنی راستییەكانی هەرێم بە بەغدا، بۆ ئەو مەبەستەش
زیاتر لە 10 سەردانی ئەنجامداوە كە هەندێك لە سەردانەكاندا 14 رۆژ لە بەغدا
ماوەتەوە.
هاوكات، لاهور شێخ جهنگی هاوسهرۆكی یهكێتیی
نیشتمانیی كوردستان رایگهیاند: ئهگهر ههڵوێست و ههوڵی یهكێتیی نیشتمانیی
كوردستان نهبوایه، ههرێم و بهغدا نهدهگهیشتنه رێكهوتن، ئەو وتیشی: هەر
كاتێك 200 ملیارەكە هات دەبێت لێبڕینی مووچە كۆتایی بێت.
لە كاتێكدا ئەم بابەتە بە دەستنەهاتووە هێندە
خاوەنی بۆ پەیدا بووە، بەڵام كە ئاڕاستەی رووداوەكان روەوە و شكستە و فەرمانبەران
هیچ مانگێك لە موچە و مافی خۆیان دڵنیا نین، هیچ كەس و لایەنێك نیە بچێتە ژێر باری
بەرپرسیاریەتی و خۆی بە خەتابار بزانێت لەو رەوشە ناهەموارەی بەسەر خەڵك و موچەخۆراندا
هاتووە.