773 ئابوری

جارێكی دیكە دۆلار بەرزبوەوە

10:10 - 17/06/2021

زەمەن_هەرێمى کوردستان


نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا، جێگیر نیە و ئەمڕۆ بەراو بە دوێنێ بەرزبوەوە.

 

به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ شاری هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه‌ دراون به‌ "زه‌مه‌ن"، ئەمڕۆ پێنجشەممە، له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، نرخی 100 به 149 هە‌زار دینارە، لە كاتێكدا ئێوارەی دوێنێ 100 دۆلار بۆ 148 هەزار و 650 دینار دابەزی.

رۆژی 19- 12 - 2020، بانکى ناوەندى عێراق نرخى فرۆشتنى 100 دۆلارى بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.


ئەمڕۆ نرخى دراوەکان بەم شێوەیەن:

 نرخی 100 دۆلار به‌ 149 هەزار دیناره‌.

نرخی پاوەن بە 207 ھەزار دینارە.

نرخی 100 یۆرۆ بە 178 ھەزار دینارە.

نرخی 100 لیرەی تورکی بە 17 ھەزار و 750 دینارە.

نرخی 100 ھەزار تمەنی ئێرانی شه‌ش ھەزار و 350 دینارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن