370 کوردستان

بەرزی نرخی نه‌وت کورتهێنانی بودجە پر دەكاته‌وه‌؟

05:35 - 14/06/2021

شیكاری؛ یادگار سدیق گەڵاڵی

تەنها لە پێنج مانگی سەرەتادا بەهۆی بەرزی نرخی نەوتەوە بەبێ داهاتی هەرێم ٣٣٪ ی کورتهێنانی بوجەی عێراق  پڕ بووەتەوە.

لە کۆتا رۆژی مانگی ئازار ی ٢٠٢١ دا پەرلەمانی فیدراڵ یاسای بودجەی پەسەند کرد و لە ٨ی نیساندا سەرۆک کۆمار ئیمزای لەسەر کرد .پاشان لە ١٢ی نیساندا لە وەقائیعی عیراقیدا بڵاو کرایەوە و بەشێوەیەکی فەرمی چووە بواری جێبەجێکردنەوە. لە یاساکەدا کۆی داهات دانراوە بە ١٠١ ترلیۆن و ٣٢٠ ملیار ١٤١ ملیۆن دینار بەم شێوەی خوارەوە:


لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢١ ە وە بەبەردەوامی نرخی نەوت لە هەڵکشاندایە و هەموو پێشبینییەکان بەو ئاراستەیە یە تا کۆتایی ساڵ نرخی بەرمیلێک نەوت لە ٧٥ بۆ ٨٠ دۆلار دەبێت. کۆی داهاتی نەوتی رێژەی ٨٠ ٪ی هەموو داهاتی عێراق پێک دەهێنێت.

بودجەی پەسەندکراوی عێراق نرخی نەوتی بە ٤٥ دۆلار داناوە و بەرهەمی نەوتی ڕۆژانەشی بە ٣ ملیۆن بەرمیل دیاری کردووە لەگەڵ ٢٥٠ هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێم کە تائێستا نە هەولێر داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی ڕادەستی بەغداد کردووە و نە بەغداش هیچ بڕە پارەیەکی لە بوجە بۆ هەرێم ناردوووە.

لێرەدا دەمانەوێت شیکردنەوە بۆ داهاتی عێراق بکەین لەسەر نرخی فرۆشی نەوت لە پێنج مانگی ڕابردوو کە وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ( سۆمۆ) ڕایانگەیاندووە بەبێ داهاتی نەوتی (٢٥٠ )هەزار بەرمیلەکەی هەرێم لەگەڵ بەراورد کردنی بەو داهاتەی کە بەپێی بوجە دانراوە، تاوه‌کو بزانین بودجە لەم پێنج مانگەدا جەند زیادەی هەیە، پاشان بەگریمانەیی شیکردنەوە بۆ داهاتی ٧ مانگەکەی تری ساڵ دەکەین.


وەکو لە خشتەکەدا دیارە لەماوی پێنج مانگی ڕابوردوودا بەبێ ئەوەی هەرێم بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە ڕادەستبکات بڕی ٦ ملیار و ٦١١ ملیۆن دۆلار زیادەی داهات هەیە و بەمەش رێژەی ٣٣ ٪ی کورتهێنانی بوجە پڕ دەبێتەوە.

ئەگەر بێتو ئەو بڕەی هەرێمی لەگەڵ ئەژمار بکەین کە لەو پێنج مانگەدا دەبوایە بیدایە بە بەغداد ئەوا رێژەی پرکردنەوەی کورتهێنان بەرز دەبێتەوە بۆ ٤٥ .٪ ئێستا دێین بەپێی نرخی گریمانەیی کە ئەگەر لەماوەی ٧ مانگی ئایندەدا تا کۆتایی ساڵ نرخی بەرمیلێک نەوتی عێراق بە ٦٨ دۆلار بێت و ئاستی بەرهەمیش هەر هەمان ئاستی مانگی ئایاربێت کە ئەمە سیناریۆی مام ناوەندە )چونکە نرخی نەوت چاوڕێی زیاتری لێدەکرێت و بەرهەمیش لەمیانی هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس بڕیارە زیادبکرێت واتە بەرهەمی عێراقیش زیاد دەکات( ئەوا لەم ٧ مانگەدا بڕی ٣.١٣ ملیار دۆلار زیادەی داهات دەبێت و کورت هێنانی بوجەی پێ پڕدەکرێتەوە، بەم شێوەیەی لەخشتەکدا هەیە:


کەواتە بەپێی ئەم سیناریۆیەی نرخی نەوت بە( ٦٨) دۆلار تاکۆتایی ساڵ لەگەڵ داهاتی پێنج مانگی سەرەتادا حکومەتی عێراق تەنها لە فرۆشی نەوت زیاتر لە ٦٩ ملیار و ١٨٨ ملیۆن دۆلار داهاتی دەبێت گەربێت و ئەم داهاتە بکەین بە دینار )نرخی ئاڵوگۆر بە ٤٥٠.١دینارە( ئەوا دەکاتە ١٠٠ ترلیۆن و ٣٢٣ ملیار و ٢٢٤ ملیۆن دی نار. واتە بڕی ١٩ ملیار و ٩١٣ ملیۆن دۆلار) ٢٨ ترلیۆن و ٨٧٤ ملیار دینار( زیاترە لەوەی کە لەبوجەدا دیاری کراوە و دەکاتە ڕێژەی ٢٩ ٪ی کۆی داهاتی نەوت.

دەگەینە ئەو دەرئەنجامەی تەنها بە داهاتی نەوت بەبێ داهاتی نەوتی هەرێم، کورتهێنانی بودجە کە ٢٨ ترلیۆن دینارە پڕ دەکرێتەوە.

داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم

لە سەر هەمان بنەمای سەرەوە نرخی نەوتی کەرکوک کە لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە ڕاگەیەنراوە( شیکردنەوە بۆ داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانەی هەرێم دەکەین کە دەبێت ڕادەستی سۆمۆی بکات تاوکو بزانین داهاتی عێراق چەند زیاد دەکات. لە خشتەی -١ -دا دەبینین لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵدا هەرێم دەبێت بڕی ٢٥٠،٦٣٧،٢٦٤،٢ دۆلار ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ بکات.

لە خشتەی - ٢ -دا دەردەکەێت بۆ ٧ مانگی کۆتایی ساڵ بەپێی نرخی گریمانەیی ٦٨ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەرێم دەبێت بڕی ٣ ملیار و ٦٣٨ ملیۆن دۆلاری تر لانیکەم ڕادەست بکات. واتە لەماوەی ساڵەکەدا بڕی ٢٥٠،٦٣٧،٩٠٢،٥ دۆلار ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ بکات. کە بەدینار دەکاتە ٨ ترلیۆن و ٥٥٨ ملیار و ٨٢٤ ملیۆن دینار.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن