داهاتى گومرگى هه‌رێم له سه‌دا چه‌ند زیادی کردووه؟
09:20 - 10/06/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێوه‌به‌رى
گشتیی گومرگى هه‌رێم ده‌ڵێت، داهاتى گومرگ له خاڵه سنوورییه‌کانى هه‌رێمى
کوردستان به‌راورد بە ڕابڕدوو زیادی کردووه، به شێوه‌ک کە ئێستا داهاتى گومرگى،
دووه‌مین سه‌رچاوه‌ى داهات له هه‌رێمى کوردستان پێک ده‌هێنێت.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان،
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گومرگى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى ڕاگه‌یاند:
"به‌هۆى زیادبوونى جموجۆڵى بازرگانى و ئه‌و چاکسازییانه‌ى له خاڵە سنوورییه‌کان
کراون، داهاتى گومرکى به ڕێژه‌ى 20٪ زیادی کردووه و، ئێستا کاروبارى گومرگى له
ته‌واوى ده‌روازه سنوورییه‌کان به شێوه‌ى ئه‌لیکترۆنى و سیستماتیک به‌ڕێوه ده‌چێت
و له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گشتیى گومرگى هه‌رێمه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش
کارئاسانیى زۆرى کردووه بۆ ڕێکخستنى کاروباره‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ى داهاتى گومرگی.''
به‌ڕێوەبه‌رى
گشتیى گومرگى هه‌رێم وتيشى، "ته‌واوى ئه‌و چاکسازییه‌ى که له‌لایه‌ن حکوومه‌تى
هه‌رێمه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا، وه‌ک به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گشتیى گومرگ توانیومانه به‌ته‌واوى
جێبه‌جێى بکه‌ین، له به‌رنامه‌ى داهاتوو به‌نیازین سیستمى کامێراى چاودێرى له ته‌واوى
ده‌روازه سنوورییه‌کان جێگیر بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى
ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گشتیی گومرگه‌وه چاودێریى جموجۆڵى
ده‌روازه‌کان بکرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، تیمه گه‌ڕۆکەکانى چاودێرى ده‌روازه سنوورییه‌کان
دووباره چالاک ده‌کرێنه‌وه و سه‌ردانى مه‌یدانیان ده‌بێت بۆ خاڵە سنوورییه‌کان".